٦ شوبات ٢٠٢٤ - ١٥:٤٨
پیلانی هەڵاتنی داعشییەکان لە کەمپی ئەلهەول پووچەڵ کرایەوە

پووچەڵ کردنەوەی پیلانی هەڵاتنی داعشییەکان لە کەمپی ئەلهەول بووە هۆی پێکدادان لە ئەو کەمپە و کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی.

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی جەختی کرد کە یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە کەمپی ئەلهەول بە ناوی مەحموود ئەللەهیبی و ناسراو بە ئەبوو سوفیان لە ناو ئەو کەمپە کوژرا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەللەهیبی بەرپرسی تیرۆرەکان لە ناو پێکهاتەتی تیرۆریستی داعش بوو و خۆی لە ئەو کەمپە تیرۆر کرا.

ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە وتیشی: دوای ئەوەی کە پیلانی هەڵاتنی هەندێک لە سەرکردەکانی داعش لە ناو کەمپی ئەلهەول شکستی هێنا و پووچەڵ کرایەوە، ئەللەهیبی لە ناو ئەو کەمپیە کوژرا کە هەر ئەوە بووە هۆی پێکدادان لە نێو ئەندامانی داعشی.

342/